ناوچەى داودە

رووبەڕووبونەوە لە نێوان داعش و سێ شوانکار روویدا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

کەمێک لەمەوبەر، لە ناوچەى دادودەى شەڕو رووبەڕووبونەوە لە نێوان سێ شوانکار و ژمارەیەک چەکدارى داعش روویدا و چەکدارەکان دەستیانگرت بەسەر رانە مەڕى شوانکارەکاندا.

موقەدەم حەمە چەوری، فەرماندەی لیوای 32ـی هێزەکانی پێشمەرگە لەسنوری خورماتوو بە964ـی وت،” لەناوچەى غەڕە، کاتێک سێ شوانکار سەرقاڵى لەوەڕاندنى رانە مەڕەکەیان بوون، ژمارەیەک چەکدارى داعشیان لێ پەیدا بوون”.

وەک باسى دەکات، شوانکارەکان چەکیان پێ بووە و بۆ ماوەى نیو کاتژمێر رووبەڕووى چەکدارەکان بوونەوە، دواتر شوانکارەکان رایانکردووە و خەڵکى ناوچەکە بەهانایانەوە چوون، بەڵام چەکدارەکان دەستیان گرتووە بەسەر رانە مەڕەکەدا.

ویشی،” لەئێستادا ھێزەکانی لیوای نۆ و لیوای 32ـی ھێزی پێشمەرگە بەرەو شوێنی رووداوەکە بەڕێکەوتوون بۆ رزگارکردنی مەڕوماڵاتى شوانکارەکان کە کەوتوەتە دەستی چەکدارەکان”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

فڕۆکەى ئێف 16 مەفرەزەیەکى داعشى لەناوبرد

فڕۆکەى ئێف 16 مەفرەزەیەکى داعشى لەناوبرد