به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانى ته‌ندروستى گردبوونه‌وه
ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدان لابچن و بخرێنه سه‌ر بودجه‌ى ئاسایی
عه‌بدولعه‌زیز خالند – هه‌ولێر
له هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست لە وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گردبوونه‌وه و داوایان كرد له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدان نه‌مێنن و بخرێنه سه‌ر بودجه‌ى ئاسایی.
گردبوونه‌كه له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو.
به‌یان نورى، یه‌كێك له‌و فه‌رمانبه‌رانه كه گرێبه‌ستى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه به 964ـى وت ماوه‌ى 11 ساڵه فه‌رمانبه‌ر و تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه‌ته هه‌میشه‌یی .
وتیشی “داواكارین له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدان نه‌مێنین، چونكه ئه‌رك و كاره‌كانمان وه‌كو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه كه دامه‌زراو و هه‌میشه‌یین”.
فه‌رمانبه‌رێكی دیكه، ده‌ڵێت، ماوه‌ى سێ مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و ئه‌مه‌ش گرفتى بۆ ژیان و گوزه‌رانیان دروستكردووه.
وتیشی “خۆ ناكرێت هه‌ر كه‌سوكاره‌كه‌م یارمه‌تى و هاوكاریم بكه‌ن، بۆیه داواكارم بخرێینه سه‌ر بودجه‌ى ئاسایی وه‌زاره‌تى داراییه‌وه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن