هۆکارەکەی نەزانراوە
لە سۆران دەنگی بەهێز بیستراوە و لەرینەوەی زەویشی لەگەڵ بووە
964+
ئاکام غەفور-سۆران
ئەمشەو لە شاری سۆران و سیدەکان دەنگێکی هاوشێوەی تەقینەوە بیستراوە و لەگەڵ ئەوەش هاوڵاتیان هەستیان بە لەرینەوەی زەوی کردووە.
هاوڵاتیان دەڵێن، دەنگە بەهێزەکە لە چیای زۆسک بووە کە دەکەوێتە نێوان سۆران و سیدەکان.
سیروان سابیر، دانیشتویەکی سیدەکانە و بۆ 964 وتی،”گوێبیستی دەنگێکی بەهێز و لەرینەوەی زەوی بووین و رامانکردە دەرەوە”.
سۆران سابیر، دانیشتوی سۆرانە و دەڵێت، دەنگێکی بەهێزمان بیست لە چیای زۆسکەوە، لەرینەوەی زەویشی لەگەڵ بوو کە هەموومان لە ماڵەوە هەستمان بە لەرینەوەی زەوی کرد.
لەسەر ئەو بابەتە، مەقبیلە فایەق بەرپرسی هۆبەی کەشناسی سۆران بە 964ـی وت، ئێمەش گوێبیستی دەنگی هاوشێوەی تەقینەوە و لەرینەوەی زەوی بووین، بەڵام جونکە پێوانەی تۆمار کردنی بومەلەرزەمان نییە نازانین بومەلەرزە بووە یان تەقینەوە بووە لە چیاکان
پێداچوونەوە: توانا نەقی