یەکێک لە هێما شێوێندراوەکانی هاتووچۆ لە سنووری راپەڕین... وێنە؛ ئەندازەی هاتوووچۆ.
به به‌رد و گولـله و نووسین
تابلۆی هێماکانی هاتووچۆ له سنوورى راپه‌ڕین شێوێندراونه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین جارى یه‌كه‌م نییه تابلۆكانی هێماى هاتوچۆ ده‌شێوێندرێن، پێشتریش چه‌ند جارێك ئه‌و حاڵه‌ته روویداوه و ئه‌وانه‌ى ئه‌م كاره‌شیان كردووه كه‌سانى نادیارن و هه‌ندێكیشیان ده‌ستگیركرابوون.
وه‌ك له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، هێماكان به به‌رد، گولله، نووسین له‌سه‌ریان و لاركردنه‌وه، شێوێندراون.
نه‌وزاد بۆڵى، له به‌شی ئه‌ندازه‌ى هاتوچۆى راپه‌ڕین، به 964ـى راگه‌یاند زۆرجاران ئه‌م حاڵه‌تانه له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراو له سنووره‌كه‌یان دووباره بووه‌ته‌وه.
وتیشی “هه‌ركه‌سێك ئه‌وكاره‌ى كردبێت له دادگا وه‌كو زیان گه‌یاندن به مافى گشتى سزا ده‌درێت”.
تاوه‌كو ئێستا بكه‌ره‌كانى ئه‌م كاره له ئیداره‌ى راپه‌ڕین دیار نین، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه له به‌شی یاسایی هاتوچۆ ئه‌و حاڵه‌تانه تۆمارده‌كرێن و ئه‌گه‌ر گومان له‌هه‌ركه‌سێك بكرێت سكاڵا بۆ دادگا به‌رزده‌كرێته‌وه و سزا ده‌درێن.
پێشتریش جوتیار محه‌مه‌د، له به‌شی ئه‌ندازه‌ى هاتوچۆى راپه‌ڕین به 964ـى وتبوو، ژماره‌یه‌كی زۆرى تابلۆی هێماكانى هاتوچۆ شێوێندراون، به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و كاره‌یان كردووه دراونه‌ته دادگا و سزاى خۆیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام كه‌سانێكی نادیاریش هه‌ن تا ئێستا به‌دوایانه‌وه‌ین و ده‌ستگیر نه‌كراون.