له كۆمه‌ڵگاى هێتوتى سه‌ر به دێره‌لوك
له‌دژى گۆڕینى ناوى نه‌خۆشخانه‌یه‌ك خێمه‌یان هه‌ڵداوه و ده‌ڵێن نایپێچینه‌وه
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
له كۆمه‌ڵگاى هێتوتى سه‌ر به پارێزگاى دهۆك، دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كێشه‌و گرفتى له‌نێوان هاوڵاتیان پارێزگارى ئه‌و شاره دروستكردووه به‌تایبه‌تیش له‌باره‌ى گۆڕینى ناوى نه‌خۆشخانه‌كه، بۆئه‌مه‌ش هاوڵاتیان خێمه‌یان هه‌ڵداوه‌و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.
ناڕه‌زاییه‌تیه‌كه‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵگاكه به‌رده‌وامه، هه‌ر ئه‌وه نا رێگاى سه‌ره‌كى كۆمه‌ڵگاكه‌شیان داخستووه دوو داواكاریان هه‌یه، یه‌كه‌میان مانه‌وه‌ى ناوى نه‌خۆشخانه‌كه به (هێتوت) و دامه‌زراندنى گه‌نجانى كۆمه‌ڵگه‌كه له‌م نه‌خۆشخانه‌یه.
نەخۆشخانەیه‌كه 100 تەختییه و لە ساڵی 2020 ـه‌وه لەسەر رووبەری 21 هەزار و 500 مەتر چوارگۆشە و بە بڕی 43 ملیۆن دۆلار، دەست به دروستكردنى كرا، لە چوار نهۆم پێکهاتووە پێنج بەش لەخۆدەگرێت و بۆ سنوورى قه‌زاى ئامێدى لەو کومەڵگەیه سه‌ر به ناحیەی دێرەلوک دروستكراوه.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2025.2.18 ، ئەنجومەنی کومەڵگەی هێتوت سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆکیان کرد و کۆبوونەوە، له‌وێ بریاردرا ناوی نەخۆشخانەکە بگۆردڕێت بۆ نەخۆشخانەی (شۆرش -هێتوت)، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییه‌كه‌ى به‌دواى خۆیدا هێناوه.
خه‌سره‌و ئەنوەر، موختار و ئەندامی ئەنجومەنی کومەڵگەكه بە 964ـی وت، لەگەڵ پارێزگاری دهۆک کۆبوونەته‌وە و گەیشتوونه‌تە بڕیاری کۆتایی كه ناوی نەخۆشخانەکە لە نەخۆشخانەی “هێتوت”ەوە بگۆڕدرێت بۆ نەخۆشخانەی (شۆڕش – هێتوت).
وتیشی “داوا لە گەنجەکان دەکەین خێمەکە بەجێبهێڵن، بەڵام گەنجانی کۆمەڵگاکەمان هێشتا بە گۆڕینی ناوەکە ناڕازین و دەڵێن خێمەکە بەجێناهێڵن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نه‌خۆشخانه‌كه له‌سه‌ر زه‌وى هاوڵاتیانى ئه‌م گونده دروستكراوه كه بێ به‌رامبه‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌كه دابینیان كردبوو، ئه‌مه‌ش ناڕایبوونى گه‌نجه‌كانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و گ\ۆڕینى ناوى نه‌خۆشخانه‌كه به‌هه‌موو شوێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دانیشتووانی دوو گوند له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌ویوزار بەشەڕهاتوون
