"بۆ بازاڕکردن و هاوکاریکردنی هاوڵاتیان"

حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتيی بەهار لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

964+

شۆڕش قادری

سبەینێ حەوتەمین فێستیڤاڵيی نێودەوڵەتیی بەهار لە سلێمانی دەستپێدەکات و چیتان پێویست بێ بۆ مانگی رەمەزان، دەتوانن بە نرخێکی گونجاو بیکڕن.

زریان محەمەد وتەبێژی ژووری بازرگانیی سلێمانی بە 964ـی وت، “لە پێشوازی بەهار و مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، بە دروشمی (بەرەو بەهار) گەورەترین فیستیڤاڵی بازاڕکردن لەسەر ئاستی عێراق لە ( پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی) لە تاسلوجە بەڕێوەدەچێت”.

“فێستیڤاڵەکە بە بەشداری 150 کۆمپانیای ناوخۆیی لە بوارەکانی خۆراک و جوانکاری و پێداویستی ناوماڵ لە 19.2.2025 دەستپێدەکات و تا 28.2.2025 بەردەوام دەبێت”، زریان محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ حەوت ساڵە ئەو فێستیڤاڵە ئەنجام دەدرێت و بە ئامانجی هاوکاریکردنی خەڵک پێش مانگی رەمەزان بەڕێوەدەچێت، چونکە لە فێستیڤاڵەکەدا کۆمپانیاکان نرخەکان هەرزان دەکەن و کاڵاکانیان بە نرخێکی گونجا دەفرۆشن بەهاوڵاتیان.

"هەر چالاکیەک لەژێر ناوی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام بدرێت ناشەرعیە"

کتێبخانەی گشتی سلێمانی فێستیڤاڵێک ئەنجامدەدات

کتێبخانەی گشتی سلێمانی فێستیڤاڵێک ئەنجامدەدات