بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی 

کەسێک لە حاجیاوا كوژرا

964+

محەمەد عەلی

سەرچاوەیەك لە فریاكەوتنی رانیە رایگەیاند، کاتژمێر 09:00 ئەمشەو، تەرمێک گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی رانیە، بەر لەهاتنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو، شوێنەواری گوللـە بە جەستەیەوە هەبوو، رووداوەكە لە گوندی گردجانی سەر بە ناحیەی حاجیاوا روویداوە.

سەرچاوەكە، كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە 964ـی وت، کاتژمێر 09:00 ئەمشەو تەرمێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی رانیە، شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە هەیە، ئێستا رەوانەی پزیشكی دادی رانیە کرا و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکرێت.

وتیشی، “ئەو کەسەی كوژراوە پیاوە و بەپێی زانیاری کەسوکاری کە بە ئێمەیان داوە، هۆکارەکەی کێشەی کۆمەڵایەتییە، ئەو دانیشتووی حاجیاوایە و لەدایكبووی 1972ـە، فیشەک بەر سکی کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، کە هێنایان بۆ فریاكەوتنی نەخۆشخانەکەمان گیانی لەدەستدابوو”.

دەروو قادر وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، لەوبارەیەوە بۆ 964 وتی، رووداوەکە تازە رووی داوە و جارێ زانیاری وردمان نییە، دواتر روونکرنەوە دەدەین لەسەر چۆنیەتی رووداوەکە.

ئەمشەو رووداوەكانی كوشتن و مردن لە هەرێمی كوردستان كەم نەبوون، لە زاخۆ هاوڵاتییەك لەلایەن برازای خۆیەوە تەقەی لێكرا و كوژرا، هەروەها لە ئاغجەلەر منداڵێك كەوتە حەوزی ماسی و گیانی  لەدەست دا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

كەسێک لە زاخۆ بە دەستڕێژی گوللە كوژرا

كەسێک لە زاخۆ بە دەستڕێژی گوللە كوژرا