نرخی نەوت کەمێک دابەزی
برێنت لە خوار 75 دۆلارە
نرخى نەوت بەرز بووەوە
964+
وریا فەتاح
لەگەڵ دەستپێکى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوت، نرخەکەى بەبەرزبوونەوە دەستیپێکرد، بەڵام هەر لەخوار 75 دۆلارەوەیە.
بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 74 دۆلار و 82 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە کۆتا رۆژى هەفتەى رابردووى بازاڕى نەوت تەنیا هەشت سەنت بەرز بووەتەوە,
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 70 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەرزبوونەوە و نزمبوونەوە تێیدا رووى نەداوە.
لەسەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام سەرەتای ئەم مانگە رووی لە دابەزین کردەوە.