بارهەڵگرێکی سیکراب لە فەیسبووک وەرگیراوە.
"هه‌ر كه‌سێك رێگرى بكات سزا ده‌درێت"
هێنانى سیكرابی ئاسن له عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاسایی كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ماوه‌یه‌ك رێگریكردن له هێنانى سیكرابی ئاسن له ناوچه جیاووازه‌كانى عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان، سه‌ر له‌نوێ ده‌ست به هێنانه‌وه‌ى كراوه و په‌رله‌مانتارێكی كوردیش له‌به‌غدا ده‌ڵێت، هه‌ر كه‌سێك رێگرى بكات سزا ده‌درێت.
سروە محەمەد رەشید، ئەندامی كورد له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، له په‌یجى فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ى ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه رێگری لەهێنانی سکرابی ئاسن بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کردووه و لە ئێستادا رێگاکە جارێکی دیکە بە رووی شوفێراندا کراوەتەوە .
ده‌شڵێت “لایەنە پەیوندیدارەکان ئاگادارکراونەتەوە کە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران هاوردەکردنی سکراب بۆ هەرێمی کوردستان رێگەپێدراوە و هەر لایەنێک لە ئێستا بەدواوە هەڵستێت بە داخستنی ئەو رێگایانە لە رێگای لیژنەی نەزاهە و دادگاکانەوە لێپیچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت” .
به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمیش، كه پێشتر له ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ده‌رچووه، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته بڕگه‌ى 11 له بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به ژماره 24150 له ساڵى 2024 جێبه‌جێ بكه‌ن، كه تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ى ئاسن له جۆرى سیكراب به‌بێ هیچ مه‌رجێك له نێوان پارێزگاكانى عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
رۆژى 22.2.2024 وەزیرى بازرگانى و پیشەسازیی عێراق سه‌ردانى سلێمانى كرد و له‌گه‌ڵ ژوورى بازرگانى كۆبووه‌وه، داوای لێكرا بڕیاری را‌گرتن و سنووردارکردنی گواستنەوەی پاشماوەی ئاسن و سکراب هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و رێگە بدرێت به گواستنەوەی ئەو کەرەستانە لە نێوان پارێزگاکانی عێراق و هەرێم.
زریان محه‌مه‌د، وته‌بێژى ژوورى بازرگانیى سلێمانى به 964ـى وت، یەکێک لەو کێشانەی لە بەردەم کارگەکانی ئاسن و پۆڵادا لە سنووری سلێمانی هەبوو نه‌هاتنى پاشماوه‌ى ئاسن و سكراب بوو، كه رێگرى له هاتنى ده‌كرا، ئه‌وه‌بوو بڕیاره‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمى كه 964 له به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى گشتیى پیشه‌سازیى هه‌رێم ده‌ستیكه‌وتووه، له هه‌رێمی كوردستاندا جگه له كارگه‌كانى تایبه‌ت به ئه‌لەمنیۆم و مس، نزیكه‌ى 20 کارگەی شیش و ئاسن هەن و له توانایاندایه شیشی و شێلمانی هەموو هه‌رێم و 70%ـى عێراقیش دابین بکەن.