ئامارى نوێی ته‌ندروستى

له‌ به‌رده‌ڕه‌ش له ‌دایكبوون 20 ئه‌وه‌نده‌ى مردن زیاتره‌

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ته‌ندروستیى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش ئامارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌ى مردووان له‌ سنوورى ئه‌م قه‌زایه‌ 20 ئه‌وه‌نده‌ كه‌متره‌ له‌ ژماره‌ى له‌دایكبووان.

ئاكاره‌كه‌ هی مانگى رابردووه‌ و لە 15 بنکەی تەندروستی و نەخۆشخانەی فریاكه‌وتن و بەشەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەش، كۆكراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئاماره‌كه‌، له‌ مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵدا 124 منداڵ له‌ دایكبوونه‌ و له‌به‌رامبه‌ریشدا شه‌ش كه‌س مردوون.

له‌ مانگى رابردوودا 16 هه‌ازر و 433 نه‌خۆش سه‌ردانى ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانیان كردووه‌ و دوو هه‌زار و 34 قوتابى و خوێندكاری زانکۆ و پەیمانگا و بنەڕەتی و ئامادەیی و باخچەی ساوایان، پشكنینى چاویان بۆ كراوه‌.

دوو هه‌زار و 743 منداڵ ڤاكسینیان پێدراوه‌ و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشی سكچوونیش بۆ 181 منداڵ كراوه‌، هه‌زار و 125  پشکنین بۆ چارەسەری کەم کێشی لەشی منداڵان ئه‌نجامدراوه‌ و 20 حاڵه‌تیش بۆ خه‌لعى له‌دایكبوون دەستنیشانکراوه‌.

هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌، له‌ مانگى رابردوودا پێنج حاڵه‌تى پێوه‌دانى دووپشک و شه‌ش حاڵه‌تى گه‌ستنى سه‌گ بۆ نه‌خۆشخانه‌كان چوونه‌، 743 پشکنینی هەوکردنی بۆری هەناسەدانیش بۆ نه‌خۆشه‌كان كراوه‌.