چۆن بەشداریی تێدا بکەین؟

گەنجێکی کورد بۆتێکی زیرەکی دەستکردی دروستی کردووە و بە کوردی وەڵامت دەداتەوە

964+
دەشتی عارف ـ هەولێر

گەنجێکی شاری هەولێر ماوەی ساڵێکە، کاری لەسەر دروستکردنی بۆتێک کردووە لەناو ئەپلیکەیشنی “پۆی” کە بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە؛ بۆ دیسکتۆپیش بەشێوەی وێب و پرۆگرام بەردەستە

“پۆی” پێویستی هەژمارێکی کەسییە تا بەشداری تێدا بکەیت، دوای ئەوەی چیت هەیە وەک پرسیار بە زمانی کوردی لێی بپرسە، ئەو بۆتەی ئەو دروستی کردووە وەڵامت دەداتەوە ئەگەر پرسیارەکەت ئاسان بێت یان قورس.

زریان زرار، گەنجە کوردەکەیە تەمەنی 25 ساڵە و لە شاری هەولێر دەژی، وەکخۆی باسی دەکات هەر لە تەمەنی 13 ساڵییەوە هاتووەتەوە ناو کارکردن لە میدیاکان و دواتریش بەشی شیکاری نەخۆشی تەواو کردووە، بەڵام چونکە هەر لە منداڵییەوە خولیایی کارکردنی هەبووە لە سۆشیاڵ میدیا، بیرۆکەی دروستکردنی بۆتێکی بۆ هاتووە.

دوایی ساڵێک لە کارکردن توانیویەتی بۆتێک دروست بکات بەناوی “ژیری” لەناو ئەپڵیکەیشنی “پۆی” ئەوەش بە سوود وەرگرتن لە تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد، کە تایبەتە بە گفتوگۆ و زانیاری و زمانی سەرەکی تێیدا کوردییە.

زیرەکی دەستکردەکە وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانە دەداتەوە کە لێی دەکرێت بە زمانێکی کوردی و شێوەزارێکی باشی سۆرانی وەڵامدەداتەوە و هەڵەی رێزمانی کەمترە لە چاو مۆدێلەکانی تری زیرەکی دەستکرد.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ژیریی دەستکرد خوێندکارانی وڵاتانی عەرەبی هێنایە هەولێ...

ژیریی دەستکرد خوێندکارانی وڵاتانی عەرەبی هێنایە هەولێر

ژیریی دەستکرد خوێندکارانی وڵاتانی عەرەبی هێنایە هەولێ...

ژیریی دەستکرد خوێندکارانی وڵاتانی عەرەبی هێنایە هەولێر