ئەو دوو دیمەنەی تۆمەتبارەکان کە پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە.
له سه‌یدسادق روویداوه
گۆشتى ئاژه‌ڵى دزراویان فرۆشتووه و پۆلیس ده‌ستگیرى كردن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت، بە تۆمەتی دزینی مەڕوماڵات سێ كه‌سیان دەستگیركردووه، هه‌ستاون به سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵه دزراوه‌كان و گۆشته‌كه‌شیان به خه‌ڵكی فرۆشتووه.
مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی قه‌زاى سەیدسادق، سێ تۆمەتبارەکەیان دەستگیر كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی 2ی 2025، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سكاڵای تۆمار كرد، كە چەند سەرئاژەڵێكی لێ دزراوە، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیر بكرێن.
“تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە، ژمارەیەک سەرئاژەڵیان دزیوە و گۆشتەكەیان فرۆشتووەتەوە،” پۆلیسی سلێمانى واى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هەریەك لە تۆمەتباران (ژ. ئـ، م) تەمەن 22 ساڵ و (هـ. س. ئـ) تەمەن 24 ساڵ و (ب. ب. ر) تەمەن 30 ساڵ، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا، دەستگیراوە بەسەر بڕێك پارەدا كە بە تۆمەتباران بووە.