لەسەر رێگای سەیدسادق – شارەزوور

تانکەرێکی پڕ لە سوتەمەنی وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

بڕوا مەجید – سەیدسادق

لەسەر رێگای سەیدسادق – شارەزوور تانکەرێکی پڕ لە سوتەمەنی وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

کەمال سەعدوون کارگێڕی ئێشگر لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتـی سەیدسادق بە 964ـی وت، “تانکەرێک کە گازی پێبووە لە نزیک گوندی سەراو وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە”.

ئاشکراشیکرد،  لەئێستادا تەرمی ئەو کەسە لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتە، تەمەنی سەروو 60 ساڵ  دەبێت و  بەڕەگەز ئێرانییە، دواتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی 964 ئەو تانکەرە لەنزیک چوارڕێیانی سەرای سوبحاناغا شۆفێرەکەی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، شۆفێرەکە کوردە و خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری