کارەبای ئاوی خاس چاککرایەوە

هاوڵاتیانی قەڵادزێ ئەمشەو بێخەم بنوون، سبەی ئاوتان دەبێ

964+

شۆڕش قادری

هاوڵاتیان و دانیشتووانی قەڵادزێ ئەمشەو بێخەم بنوون، کارەبا بۆ پڕۆژەی ئاوی خاس گەڕایەوە و سبەی ئاوتان دەبێ.

هەورەبروسکە قەڵادزێ بێ ئاو دەکات

هەورەبروسکە قەڵادزێ بێ ئاو دەکات

ئەمڕۆ شەممە 15.2.2025 هەورەبروسکە لە پڕۆژەى ئاوى خاسى قەڵادزێى داو ئەگەرچی پێشتر وادەگوترا کە بەوهۆیەوە، سبەینێ قەڵادزێیەکان بێ ئاو دەبن، بەڵام کەمێک لەمەوبەر مارف مەحمود بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ بە 964ـی وت، “تیمێک لە چاکسازی وێستگەکانی کارەبای سلێمانی هاتوون و توانیان برێکەری سەرەکی (in coming ) لە بەشی 33 کەیڤی پڕۆژەی ئاوی خاس چاک بکەنەوە و کارەبا بۆ پڕۆژەکە بگەڕێننەوە”.

“سبەی یەکشەممە بەشێوەی ئاسایی ئاو لە گەڕەکەکانی قەڵادزێ دابەش دەکرێت و هاوڵاتیان بێخەم بن”، مارف مەحمود وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەبەر و کارمەندان لە چاکسازی وێستگەکانی سلێمانی لە هەموو کاتێکی پێویستدا و بێ گوێدانە کاتی دەوام، بەزوترین کات دەگەنە سەر پڕۆژەکە و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە هاوکار دەبن.

بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس سوپاسی قایمقائمی قەڵادزێ و بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین و بەڕێوەبەری گشتی کارەبای راپەڕین و لێپرسراوی دابەشکردنی کارەبای قەڵادزێ و کارمەندانی وێستگەی کارەبای قەڵادزێ کرد کە بەقسەی خۆی هاوکار بوون لە دۆزینەوەی گرفتەکە و چاککردنەوەی وێستگەکە.

پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ وەستا

پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ وەستا

نه‌بوونى كاره‌با سستمى دابه‌شكردنى ئاوى له‌ قەڵادزێ...

نه‌بوونى كاره‌با سستمى دابه‌شكردنى ئاوى له‌ قەڵادزێ راگرتووه‌