گرافیک؛ 964+
به‌ڵگه‌یه‌كى مێژووى ده‌خرێته روو
“كه‌واى سوڵتانه‌كانى عوسمانى و دشداشه‌ى عه‌ره‌بى جلی ره‌سه‌نى كورد بووه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوويى، هه‌ریه‌ك له كه‌واى سوڵتانه‌كانى عوسمان و دشرداشه‌ى عه‌ره‌بى له ره‌سه‌ندا موڵكی كوردن و ئه‌وان به ده‌ستكارى كه‌مه‌وه كردوویانه به هى خۆیان و ئێستاش ناو و ره‌سه‌نایه‌تییه‌كه‌ى هه‌ر به‌ناوى ئه‌مانه‌وه رۆیشتووه.
ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ى خراوه‌ته‌ڕوو دیمه‌نى په‌یكه‌رێكى دیواربه‌ندی ئه‌شكه‌وتى قزقاپانه له سنوورى سلێمانى و تیایدا دوو پیاوی گەورەی سەردەمی میدیا بەرامبەر بەیەک دانیشتوون و هەردووکیان (کەپەنک)یان بەسەر شان داداوە.
عه‌لى قادر دینكه، شاره‌زاى مێژوو و خاوه‌نى ماڵى كه‌له‌پووورى قه‌ڵادزێ به 964ـى وت، كه‌په‌نک ئه‌و جله ره‌سه‌نه‌ى كوردییه كه عوسمانی و عه‌ره‌به‌كان كردوویانه‌ته موڵكی خۆیان.
وتیشی ” تاکو ئێستا کۆنترین بەڵگەی پۆشینى کەپەنک کە هەبێت نەخشەکەی ئەشکەوتی قزقاپانە کە بەڵگەی تەواوه و بۆ سه‌رده‌مى میدیا ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
بەپێی سەرچاوە مێژووییەکانیش رەگ و ریشەی زۆربەی جلوبەرگی کوردی بۆ سەردەمی مادەکان دەگەڕێتەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات به‌پێی مێژوو، نه عه‌ره‌ب نه عوسمانیه‌كان مێژووى هه‌زار و 500 ساڵەیان نییه، به‌ڵام كورد مێژووى دوو هه‌زار و 700 ساڵه‌ى هه‌یه، ئه‌مه‌ش گه‌واهیده‌ره كه مێژووى كورد به‌تایبه‌تیش له‌سه‌رده‌مى میدیاكانه‌وه كۆنتر و دوورتره له مێژووى ئه‌م دوو گه‌له‌ى دیكه.
روونیشیده‌كاته‌وه، هه‌ریه‌ك له عه‌ره‌ب و عوسمانیه‌كان به كه‌مێك ده‌ستكارییه‌وه ئه‌م به‌رگه‌یان كردووه به هی خۆیان، ته‌نانه‌ت لە سەدەی رابردووش‌دا کەپەنک زۆر باوبووە بەڵام شوانەکان زیاتر بەکاریان هێناوە و تاوه‌کو ئێستاش هەرماوە.