گرافیک؛ 964+
هۆكاره‌كه‌ى نه‌زاندراوه
له گوندێكی هه‌ریر جوتیارێك له‌ناو كێڵگه كشتوكاڵییه‌كه‌ى گیانى له‌ده‌ستدا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌م ئێواره‌یه جوتیارێك له سنوورى قه‌زاى هه‌ریر له‌ناو كێڵگه كشتوكاڵییه‌كه‌یدا و له‌كاتى كاركردن كتوپڕ گیانى له‌ده‌ستدا، نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌م قه‌زایه ده‌ڵێت، كه هێنایان گیانى له‌ده‌ستدابوو و نازانن هۆكاره‌كه‌ى چییه.
جوتیاره‌كه، ناوى ئەرکان رەسول نەبی، ته‌مه‌ن 45 ساڵ و خێزاندراه و دانیشتووى گوندى ئافریانه له سنوروى هه‌ریر.
كەریم برایم مەرزانی، یه‌كێك له چالاكوانانى هەریر، به 964ـى وت، وه‌ك كه‌سوكاره‌كه‌ى باسیان كردووه له‌ناو كێڵگه‌ى كشتو‌كاڵى له كاتى رشاندنى نۆكى چێندراو له گونده‌كه‌یان گیانى له‌ده‌ستداوه.
له‌زگین سه‌باح، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕى له‌نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ریر به 964ـى وت، نازاندرێت هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ى چی بووه، بۆیه ره‌اونه‌ى پزیشكى دادى هه‌ولێریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى بزاندرێت.
وتیشی “كه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستدا بوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد تاوەکو ئەنجامی پشکنینەکەی پزیشکی داد دەردەچێت ماوەی هەفتەیەکی پێویستە.