لەلایەن خەڵکەوە پێشوازی لێکرا
تاقە مانگرتووەکەی قەڵادزێ گەڕایەوە شارەکەی
964+
محەمەد عەلی ـ راپەڕین
دوای 15 رۆژ مانگرتن و مانەوەیان چەند رۆژێکیش لە نەخۆشخانە 13 مانگرتووەکە گەڕێندرانەوە مالەکانیان و یەکێک لە مانگرتووەکانیش خەڵکی قەڵادزیی ئیدارەی راپەڕینەوە لەلایەن هاولاتیانەوە لە دەروازەی شارەکەی پێشوازی لێکرا.
سامان محەمەد، یەکێک بوو لە مانگرتوان، بە ئەمڕۆ شەممە، 15.2.2025، بە 964ـی وت،”وەک فشارێکی مەدەنیانە بەرامبەر بە حکومەت، دژی پێنەدانی موچەو پلەبەرزنەکردنەوەمان لەسلێمانی مانمان لە خواردن و خواردنەوە گرتبوو، وتم بەڵکو لە سەرگیانی ئێمە گۆڕانگاریەکی گەورە بکرێت، بەڵام بەداخەوەم هیچ نەکرا، دوای نزیکی 20 رۆژ ئەمڕۆ گەڕامەوە شارەکەم.
وتیشی، ئەودەنگۆیەیی شاکاندی بایکۆتی مامۆستایان هیچ پەیوەندی بە شکاندنی بایکۆتی ئێمەوە نییە کە ئێمە مانمان گرتبوو لە خواردن و خواردنەوە، بۆیە مامۆستایان دەتوانن ئەمە یەکلا بکەنەوە.
سامان محەمەد ویشی، هەستێکی زۆر خۆشم هەیە کە گەڕاومەتەوە شارەکەی خۆم، بەڵام چاوەڕێی زیاترم لە خەڵک دەکرد کە پاڵپشتی ئێمەیان کردبا، لەبەر ئەوەی ئێمە بۆ هیچ شەخسێک و ناوبانگ ئەمەمان نەکرد، وە بەقسەی کەسی مانگرتنمان نەشکاندووە، بەڵکو لەسەر داوای خەڵکە دڵسۆزکە لەپشتمان بوون بایکۆتمان شکاند، ئامانجمان تەنیا گۆڕانکاری بوو.
پێداچوونەوە: توانا نەقی