لە هەولێر

دانیشتوانى شارى زەیتون گردبوونەوە

964+

دەشتى عارف- هەولێر

دانیشتوانى پڕۆژەى شارى زەیتون لە هەولێر گردبوونەوە و دەڵێن، پێنج رۆژەى کارەبایان نییە و ئاویش رۆژێک ناڕۆژێکە.

بەیانیان درەنگ هەستى لەخەوێ شەریکە پارەى دەوێ

ئەمڕۆ شەممە، بەشێک لە دانیشتوانى پڕۆژەى شارى زەیتون لەناو پڕۆژەکەدا گردبوونەوە، ئەوان بە 964یان وت، گردبوونەوەکەیان لە دژى کەمى و خراپى خزمەتگوزارییە.

یەکێک لەو کەسانە بە 964ـى وت،”پێشتریش گردبووینەوە، بەڵام لەجیاتى ئەوەى وەڵاممان بدەنەوە و خزمەتگوزارییەکان باش بکەن، خراپتر بووە”.

وەک دەڵێت، پێنج رۆژە کارەبایان نییە و یەک کەس نەهاتووە بەدەمیانە و بەدوو رۆژ جارێکیش ئاویان پێدەدرێت.

وتیشى،”بەیانیان درەنگ هەستى لەخەوێ شەریکە پارەى دەوێ”.

بە وتەى دانیشتوانى پڕۆژەکە بێت، وەک ئەوەى لە کرێچى بن و بە هەموو شێوەیەک پارەیان لێوەردەگیرێت، بەڵام خزمەتگوزارییەکان وەک پێویست نین، تەنانەت یەکێک لەو کەسانە باسى لەوەکرد، ناتوانن هەناسەش بدەن، چونکە هەمووى کراوە بە خانوو.

زه‌یتون سیتی پرۆژه‌ێكی نیشته‌جێبوونە سه‌ر به‌ ناحیه‌ی داره‌توو له‌ شاری هه‌ولێر، پێكهاتووه لە زیاتر لە سێ هه‌زار و 100 خانوو، نزیکەی 25 هەزار کەس تێیدا نیشتەجێین.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دانیشتووانی زەیتون سیتی دووبارە گردبوونەوە

دانیشتووانی زەیتون سیتی دووبارە گردبوونەوە