وێنەى کچە کوردێکى دانیشتووى کەنەدا کە ماوەى نزیکەى 50 رۆژە بێسەروشوێنە
سۆراغى دەکەن
نزیکەى 50 رۆژە کچێکى کورد لە کەنەدا بێسەروشوێنە
964+
وریا فەتاح
نزیکەى 50 رۆژە کچێکى تەمەن 26 ساڵ کە خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستان و دانیشتووى کەنەدایە، بێسەروشوێنە.
فاروق قوبادى، چالاکوانى کوردى دانیشتوى کەنەدا لە پەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوى کردەوە، ماوەى 47 رۆژە کچێکى کورد بەناوى شیلان شابازیان کە خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستانە، لە کەنەدا بێسەروشوێنە.
وەک باسى دەکات، شیلان ماوەى دوو ساڵە لە کەنەدا و هەرێمى ئۆنتاریۆ وەک پەنابەر دەژیت، بەڵام لە سەرەتاى ئەمساڵەوە بێسەروشوێنە و داواجار لە کاتى گەرانەوەى لە کار لە نزیک ماڵەکەى خۆى بینراوە.
هەرچەندە پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان لەو ماوەیە خەمیان لێى خواردووە و بەدوایدا گەڕاون، بەڵام وەک ئەوەى فاروق قوبادى باسى دەکات، تائێستا نەدۆزراوەتەوە و کەسوکارەکەشى لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە دۆخێکى نارەحەتدان.
ئەو چالاکوانە کە خەمخۆرى کوردانى کەنەدایە، داوا دەکات هەرکەس زانیارى لەبارەوە دەزانێت ئاگاداریان بکاتەوە.