فرۆشتنی شوققە دوای بوومەلەزرەکە گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە

+964
هێرۆ مەولودی

لەهەندێ پەیج و سۆشیال میدیا هەواڵی فرۆشتنی خێرا لە لایەن خاوەن شوققەکان لە نووسینگەکانی هەولێر بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە شوققە مەترسی زۆرە لە کاتی بومەلەرزە و خەڵکی زۆر دەیفرۆشن.
دەربارەی راستیی ئەم هەواڵە، تۆڕی 964 پەیوەندی بە خاوەنی چەند نووسینگەیەک کرد و هەواڵی نرخ و رێژەی فرۆشتنی شوققەی لە هەولێر لێی پرسین.
هیوا عارف خاوەن نووسینگە لە رێگەی کەسنەزان، کە رێژەیەکی زۆر شوققەی لێیە، بە تۆڕی 964ی وت “وەک جارانە و هیچ گۆڕانکاری لە نرخی شوققەکان نەکراوە و کەس نەهاتووە بڵێت بەهۆی بوومەلەرزەوە شوققە دەفرۆشم “.
حاجی سەلام فەقێ کەریم، خاوەنی یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیا و نوسینگەکانی شوققە و خانوبەرەیە و خاوەنی 40 نووسینگەیە لە زۆربەی بەشەکانی هەولێر ، دەربارەی ئەم دەنگۆیە بۆ تۆڕی 964ی وت” شتی وا نییە و لەو رۆژەی .بوومەلەرزەکە تا ئەمرۆ، کەس بەهۆی بوومەلەرزەوە نەهاتووە شوققە بفرۆشێت، ئەگەریش ترس هەبێ ، زۆر ئاساییە.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 6ی شوبات، بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە هەردوو وڵاتی تورکیا و سووریا روویدا و قوربانی و رووخانی زۆری بینا و شوققەی لێکەوتەوە، لە شارەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بوومەلەرزەکە هەستی پێكرا و ترس و دڵەڕاوكێێ خستە دڵی هاوڵاتیان.