100 هێندەى بۆمبى هێرۆشیمایە

حەوت ساڵى تر نەیزەکێک بەردەبێتەوە

964+

وریا فەتاح

ناسا ئەو وڵاتانەی ئاشکرا کرد کە ئەگەری زۆرە لە ساڵی 2032دا نەیزەکێکى وێرانکەر بەربکەوێت.

ئەم نەیزەکە بچووکە ناوی 2024 YR4یە و لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا مەترسیدارتر دەبێت، پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەری بەرکەوتنی لە زەویدا لە ساڵی 2032، روودەدات.

خەمڵاندنە سەرەتاییەکانى ناسا، باس لەوە دەکەن کە نەیزەکە بچووکەکە پانییەکەی تا 90 مەترە، کە بە نزیکەیی قەبارەکەی هێندەى پەیکەری ئازادییە لە نیویۆرک یان کاتژمێرەکەى لەندەن.

هەرچەندە ناسا هێشتا دڵنیا نییە کە ئایا ئەو نەیزەکە بچووکە کارەساتێکی جیهانی لێدەکەوێتەوە یان نا، بەڵام ئەگەری ئەوەى کردووە کە پێکدادانەکە ببێتە هۆی تەقینەوەیەک کە هاوتایە لەگەڵ 100 هێندەی هێزی ئەو بۆمبە ئەتۆمییەی کە لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەمدا بۆ سەر هێرۆشیما کەوتە خوارەوە.

ئێستا ناسا لیستی ئەو وڵاتانەی ئاشکرا کردووە کە ئەگەری هەیە لە ساڵی 2032دا بەهۆی ئەو ئەستێرە بچووکەوە لێیان بدرێت.

دەیڤید رانکین، زانا لە دامەزراوەی ئاسمانی ناسا، پێشبینی “ناوچەیەکی مەترسیدار”ـی بۆ ئەو نەیزەکە بچووکە کردووە، کە ئەو رووبەرە گەورەیەی زەوی نیشان دەدات کە ئەگەری هەیە لەلایەن نەیزەکەکەوە  لێی بدرێت.

“ناوچەی مەترسیدار”ـی رانکین لە ئەمریکای باشوورەوە بەسەر زەریای هێمن، تا باشووری ئاسیا و دەریای عەرەبی و ئەفریقا درێژ دەبێتەوە.

ئەو وڵاتە تایبەتانەی کە رەنگە ئەستێرە بچووکەکەى لێ بەرببێتەوە ئەمانەن:

ڤەنزوێلا.

کۆڵۆمبیا.

ئیکوادۆر.

هیندستان.

پاکستان.

بەنگلادیش.

ئەسیوپیا.

سودان.

نەیجیریا

هەروەک روونى کردووەتەوە کە ناتوانرێت لە ئێستاوە شوێنی ورد دیاری بکرێت، چونکە کەوتنەخوارەوەى بەندە بە خولانەوەی زەوی لە ساتەوەختی لێدانەکەدا.

لە ساڵی 1908دا، نەیزەکێکى هاوشێوەى ئەمە بەر ناوچەی سیبیریای رووسیا کەوت و دوو هەزار و 150 کیلۆمەتر چوارگۆشە دارستانی لەناوبرد.

ئایا بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ئاسمان روودەدات؟

ئایا بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ئاسمان روودەدات؟