برینی دوو کەسیان سەختە

لە رێگای هامڵتۆن دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و پێنج کەس برینداربوون

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە رێگای هامڵتۆن و لە نزیک ناوپردان، رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون، برینی دوو کەسیان سەختە.

پەیامنێری 964 لەگەڵ دروستبوونی رووداوەکە لەوێ بوو، هەر زوو پەیوەندی کرد بە نەخۆشخانەی چۆمان بۆ گواستنەوەی بریندارەکان، ئەوەی بینیویەتی، لە رووداوەکەدا پیاوێک کە خەڵکی چۆمانە بەسەختی بریندار بووە، تەمەنی نزیکەی 35 ساڵ بووە، لە ئۆتۆمبێلی بەرامبەریش، کە گەشتیاری بە رەگەز عەرەب بوون، پیاوێک و ژنێک و دوو منداڵی تەمەن نزیک پێنج ساڵ بریندار بوون، کە برینی یەکێک لە منداڵەکان سەخت بوو.

رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی هیۆندا ئەکسێنت و کیا ئۆپتیما روویداوە، هیۆنداکە بەرەوە چۆمان رۆیشتووە و کیا ئۆپتیماکەش لە چۆمانەوە بەرەو سۆران هاتووە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا پێنج کەس برینداربوون

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا پێنج کەس برینداربوون

رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگەی سۆران - خەلیفان روویدا

رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگەی سۆران - خەلیفان روویدا