ڤیدیۆ.. تیمی فریاگوزاری هەرێمی كوردستان لە توركیا بۆ 964دەدوێن

+964
كوردستان ئەحمەد- هەلێر

دوای بوومەلەرزەكە تیمێكی بەدەمەوەچونی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە توركیا هاوكاری لێقەوماوەكان دەكات و بریندارەكان رزگار دەكات.

سەركەوت كاڕەش، سەرۆكی تیمی فریاگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە توركیا بە تۆڕی 964ی راگەیاند:”
 تیمێكی 200 كەسی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە توركیان و بەردەوام كاردەكەن بۆ ئەوەی هاوكاری لێقەوماوەكان بكەن.

ئێستا تیمەكان لە شاری غازی عەنتابن، لە نێو باڵە خانە رووخاوەكاندا سەرقاڵی دەرهێنانی بریندارەكان و ئەو كەسانەن كە بوون بەژێر داروپەردووی باڵەخانەكانەوە.