کارکردن وەستاوە

خەریکە 180 رۆژەکە تەواو دەبێت، پردەکەى بەردەم بەشەناوخۆیى شەهید شەوکەت تەواو نەکرا

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

کارەکانی پردی بەردەم بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت لە هەولێر تەواونەکراوە و بووەتە گرێکوێرە، هەرچەندە بڕیاربوو لە ماوەى 180 رۆژدا تەوا بکرێت، بەڵام واخەریکە 180 رۆژەکە تێدەپەڕێت.

رۆژى 21.8.2024، بناغەی پردێکی پەڕینەوەی پیادە لەبەردەم بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین داندرا.

ئەوکات ئەومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر رایگەیاند، پردەکە بە بڕی 383 ملیۆن و 793 هەزار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی هاتوچۆی هەولێر درووست دەکرێت، نەخشە و دیزاینی بەشێوازێکی مودێرن و سەردەمیانەیە و ڕەچاوی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتیش کراوە.

هەرچەندە بڕیار بوو لەماوە 180 رۆژدا پردەکە تەواو بکرێت، بەڵام وا نزیکەى 180 رۆژ تێپەڕیوە و هێشتا تەواو نەکراوە.

بەپێى بەدواداچوونى، 964، لە ئێستادا بەهۆى گۆڕانکاریکردن لە دیزاینى پردەکە، کارکردن لە پڕۆژەکە وەستاوە.

بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت، دەکەوێتە شەقامی سەرەکی هەولێر – کەرکوک،  یەكێكە لە شەقامە گرنگەكانی شاری هەولێر و هاتوچۆیەكی زۆری شوفێرانی بەسەرەوەیە، ئەمە جگە لەوەش خوێندکارانی بەشەناوخۆیەکە لە کاتی وەرزی خوێندندا شەقامەکە زۆر بۆ پەڕینەوە بەکاردەهێنن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کەمیی خزمەتگوزاری کوڕانی بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەتی ه...

کەمیی خزمەتگوزاری کوڕانی بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەتی هێنایە سەر شەقام