کچێک بەبۆنەی ڤالانتاینەوە

“چەپکێ گوڵم بۆ خۆم کردە دیاری”

دەشتی عارف- هەولێر

رۆژ رۆژی عاشقانە کە بە ڤالانتاین ناسراوە، هەریەکە و بەجۆرێک لەم رۆژەدا گوزارشت لە خۆشەویستی دەکات و عاشقان گوڵ و دیاری دەگۆڕنەوە و هەندێکیش دەڵێن باوەڕیان بەم رۆژە نییە و بۆیان گرنگ نییە.

964 ئەم رۆژەی بە هەل زانی و لە کۆمەڵێک کوڕ و کچی گەنجی پرسی گوڵیان بۆ دێت یان دەیبەخشن بە دیاری، بێگومان وەڵامەکان جیاواز بوون و بەشێکیان لەبری گوڵیان بۆ دایکیان و ئەندامانی خێزانەکانیان دەبرد.

بە پێچەوانەوە شۆخێکی جوان بەناوی ژیاو فازڵ کە پارێزەری ئاژەڵان بوو بۆ 964 وتی، من چەپکێ گوڵی پەمەیم بۆ خۆم کردووەتە دیاری بەبۆنەی ڤالانتاینەوە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح