بەخۆشیی شووتی قاینەجەوە
پەیکەری شووتی لە قەزای سەیدسادق دانرا و داوا دەكرێت بپارێزرێت
+964
بڕوا مەجید – سەیدسادق
پەیكەرێكی شووتی لە ناو بازاڕی سەیدسادق دانرا و هێشتا كارەكانی تەواو نەبووە، پارێزەرێكی خەڵكی قەزاكەش دەڵێت، داواكارە گەنجان پەیكەرەكە وەك چاویان بپارێزن و بە دەردی پاركەكەی نەبەن.
قەزای سەیدسادق بە بەروبومی خۆماڵی ناسراوە و ناوەندێکە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمە خۆماڵییەکان، وەک هێمایەکیش بۆ باشی و شیرینی بەرهەمی شووتی لە ناوچەکە، پەیکەرێکی شووتی لە بازاڕی قەزاكە دانرا.
سەرهەنگ مەحمود، پارێزەری راوێژکار لە سەیدسادق، بۆ 964 وتی، “لەلایەن کاک جەمال کارمەندی شارەوانیی سەیدسادق بیرۆکەی دانانی پەیکەرێکی شووتیان پێ گەیاندم، منیش بە خۆشحاڵیەوە توانیم تێچوی پڕۆژەکە لەئەستۆ بگرم، ماوەی سێ مانگە سەرقاڵی دروستکردنی پەیكەری شووتییەکەین لە وڵاتی ئێران، کە لەلایەن پەیکەرسازێکی ئەو وڵاتەوە بە جوانترین شێوە لە فایبەر گڵاس دروستکراوە”.
وتیشی، “شووتییەکە بە جۆرە مەوادێک دروستکراوە، بەرگەی سەرمای زستان و گەرمی هاوین دەگرێت، ئەگەر كەس تێكی نەدات، ماوەیەکی زۆر دەمێنتەوە، جگە لە دانانی پەیکەری شووتی لە بیرۆکەماندایە پەیکەری ماسی و پەیكەری بەڕووش لە دوو جێگەی تری قەزای سەیدسادق دابنێین”.
لە بارەی شووتی سەیدسادق و باشی و بەتامییەكەی، مام کەریم، هاوڵاتییەکی قەزای سەیدسادقە و بۆ 964 وتی، “شووتیی گوندی قاینەجە دەرەجە یەکە، شووتی ناوگردانیش زۆرباشە، شووتییەکان گەورە و بچووکی هەیە، زۆر شیرینە و كێشیان لە چوارکیلۆ و پێنج کیلۆ تا حەوت کیلۆشی تێدایە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
شووتی فرۆشەکەی رانیە بە دروشم کڕیارەکانی پەلکێش کردووە
شووتی
لە ماوەی 17رۆژدا
لە کەرەنتینەوە بۆ ئێران؛ عەشامەتێ میوە و بەرهەمی کشتوکاڵی گەڕێندرانەوە
خەیار و تەرۆزییش هەرزان بوون
سبەی هاوردەی تەماتە و شووتی لە ئێرانەوە رادەگیرێت و نرخیان زۆر هەرزان بووە
پەیکەری شووتی، گەنم و جۆ و بەڕووشیان هەیە
سەیدسادق بووە خاوەنی پەیکەری کاڵەک
"له جێی شووتى بهڕوو بچێنن"