بانکی ناوەندی هێڵێکی گەرمی بۆ دۆلار راگەیاند

فەرمان سادق

دوای بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، بانکی ناوەندی هێڵێکی گەرمی بۆ سکاڵای هاوڵاتییان راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی شوبات، بانکی ناوەندی لە راگەیەندراوێکیدا کە کۆپییەکەی دەست تۆڕی964 کەوتووە، هێڵێکی گەرمی راگەیاند.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هێڵی گەرمی (07755521650) ئەو ژمارەیە لە کاتی دەوامی فەرمی بانکی ناوەندی لە کاتژمێر 8ـی بەیانی تاوەکو 7ـی ئێوارە کراوەیە بۆ وەرگرتنی سکاڵا و پرسیاری هاوڵاتییان پەیوەندار بە کڕینی دروای بیانی.