بۆ رۆژى ڤالانتاین
کچێک 75 وەرەقەی سەد دۆلاری لە 400 گوڵدا بۆ خۆشەویستەکەى دەنێرێت
هێڤی دێوالی-دهۆک
کچێکى دانیشتووى دهۆک، 400 گوڵى رۆزى رەنگ سوور بە حەوت هەزار و 500 دۆلار دەپێچێتەوە و لە ڤالانتایندا بۆ خۆشەویستەکەى دەنێرێت.
دانا نزار، گوڵفرۆشێکى شارى دهۆکە و ماوەى 13 ساڵە ئەو کارە دەکات، قسەى بۆ 964 کردووە و ئاشکرای کرد،”بەبۆنەى ڤالانتاینەوە کچێکى دانیشتووى دهۆک داواى دەستەگوڵێکى کردووە کە 400 گوڵە و لە جۆرى رۆزە، لەگەڵ 7 هەزار و 500 دۆلار بۆمان پێچاوەتەوە و سبەینێ داواکارییەکەى دەگەیەنین بە هەولێر”.
وەک باسى دەکات، ئەو داواکردنەVViPیە و لە تایبەترین داواکارییەکانە.
بە وتەى ئەو گوڵفرۆشە، بۆ سبەینێ نزیکەى 50 دەستکەگوڵى سوور داواکراوە و بەردەوام پەیوەندیشیان پێوە دەکرێت تا بۆ سبەینێ دەستەگوڵیان بۆ دروست بکەن.
دانا نزار کە خاوەنى (گوڵخانەى ڤى ئاى پى فلاوەرس)ـە لە دهۆک، بۆ 964 ئاشکراى کرد، ئەمشەو دەمێننەوە و تا بەیانى سەرقاڵى دروستکردنى دەستەگوڵ دەبن بۆ خۆشەویستەکان، تا سبەینێ لە رۆژى ڤاڵانتاین پێشکەشى یەکترى بکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح