ژەمێکی سوک
ئەمڕۆ خواردن دەدرێت بە مانگرەکان
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بە پێی خشەتەیەکی تایبەت و لەلایەن پزیشکی پسپۆری خۆراکەوە لە ئەمڕۆوە خۆردن دەدرێت بە مانگرەکانی سلێمانی کە لەنەخۆشخانەی شارن.
دکتۆر گۆران محێدین پزیشکی پسپۆری هەناوی بە 964ـی وت، لە ئەمڕۆوە ژەمێکی سوک و ژەمێکی یەک تۆز قورسیان پێ دەدرێت کە پێکاهاتوون لە هێلکە، پەتاتە، کەمێک برنج، ماستی بێ چەوری و مریشک.
وتیشی، لە ئێستادا تەندروستیان زۆر جێگیرە بەڵام دوای خواردن دەردەکەوێت کە تەندروستیان باشتر دەبێت و بەردەوام دەبن لە چاودێری کردنیان و تەنانەت دوای چوونە ماڵەوەشیان ماوەیەک هەر چاودێرییان دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی