ئومێیان به‌ بارانێكی دیكه‌یه‌

كه‌مبارانى 40% گەنمی چێندراوى دهۆكی شین نه‌كردووه‌

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

ئەمساڵ، به‌هۆى كه‌مبارانییه‌وه‌ دۆخى گه‌نم له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك باش نییه‌، 40% رێژه‌ى گه‌نمى چێندراوى ئه‌مساڵ شین نه‌بووه‌.
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتی کشتۆکاڵی پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت ، بەهۆی رێژەی کەمی بارانبارین کاریگەری لەسەر گەنمی پارێزگای دهۆک کردووە و 40%ی گەنمی دێمی شین نەبووە.
ئومێدیان ماوه‌ كه‌ ئەگەر له‌م هه‌فته‌یه‌ بارانێک ببارێت رێژەی شین نەبووی گه‌نم کەمتر ببێته‌وه‌.
وتیشی “بۆ ئەمساڵ 445 هەزار دۆنم گەنمی دێمی چێندراوە، كه‌ 253 هەزار دۆنم پشت بە سیستەمی ئاودێری بیر و بەنداو ده‌به‌ستێت”.
ساڵى پار لە پارێزگای دهۆک نزیکەی 500 هەزار تۆن گەنم بەرهەم هاتبوو بەڵام ئەمساڵ پێشبینی كشتوكاڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بەشێوەیەکی بەرچاو رێژه‌كه‌ کەمتر ببێته‌وه‌ .
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتۆکاڵی پاێزگای دهۆک 964ـی وەریگرتووە ، رێژەی بارانبارین لە ساڵی پار 624.4 ملیمه‌تربووە، بەراورد بە ئەمساڵ 142 ملیمه‌تر باران باریوە و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى خراپی بۆسه‌ر کشتوکاڵ به‌گشتى و گه‌نم بە تایبەتى دروستكردووه‌ .
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ راپه‌ڕین ئامادەکاری ده‌كرێت بۆ تۆمارکردنی ناوی ج...

له‌ راپه‌ڕین ئامادەکاری ده‌كرێت بۆ تۆمارکردنی ناوی جوتیاران بۆ رادەستکردنی گەنم

ناونوسینی جوتیارانی راپەڕین بۆ رادەستکردنی گەنمەکانی...

ناونوسینی جوتیارانی راپەڕین بۆ رادەستکردنی گەنمەکانیان دەستپێدەکات

جوتیارانی گەرمیان ئەوانەی پارەی گەنمتان وەرنەگرتووە؛ ...

جوتیارانی گەرمیان ئەوانەی پارەی گەنمتان وەرنەگرتووە؛ سبەی گیرفانتان گەرم دەبێتەوە