لە هەڵەبجە دەستیپێکردووە

ناونوسینی جوتیارانی راپەڕین بۆ رادەستکردنی گەنمەکانیان دەستپێدەکات

ژووری هەواڵ

لە سنووری راپەڕین ناونوسینی جوتیاران بۆ رادەستکردنی گەنمەکانیان لە ساڵی 2025 دەستپێدەکات و هەفتەی داهاتوو تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی ئیدارەکە سەردانی ئەو زەوییانە دەکەن کە گەنمیان تێدا دەچێنرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.1.2025، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی راپەڕین رایگەیاند، ئاگاداری جوتیارانی کەرتی تۆپاوا و هەنجیرە رەمک ئاگادار دەکاتەوە کە رۆژی یەکشەممە لەسەر زەویەکانیان ئامادەبن بە مەبەستی ناونووسین بۆ تەسلیم کردنی گەنم بە سایلۆ.

“پێویستە هەر جوتیارێک هەویەی خۆی و بەڵگەنامەی خاوەندارێتیی زەویەکەی پێ بێت و لە کاتی دیاریکراودا ئامادە بێت لەسەر زەویەکەی، ئەگینا خۆی بەرپرسیار دەبێت لە نەنوسینی ناوەکەی و ناتوانێت گەنمەکەی تەسلیم بە سایلۆ بکات”، کشتوکاڵی راپەڕین وا دەڵێت.

لەهەڵەبجەش ناونوسینی جوتیاران بۆ رادەستکردنی گەنمەکانیان دەستیپێکردووە و تاوەکو 22ـی ئەم  مانگە بەردەوام دەبێت و لەبارەی بڕی بەرهەمی گەنم بۆ ئەمساڵ، ستار مەحمود، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “لای ئێمە بارانی باش باریوە، ئەگەر لەم چەند رۆژەدا بارانی دیکە ببارێک کێشەی کەمی بەرهەممان نابێت.