چه‌ند دیمه‌نێك له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌كان ... وێنه: فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران.
یه‌كه‌مجاره و مۆڵه‌تى ژینگه‌ییش وه‌رده‌گرن
فەرمانگەى ژینگەى سۆران ده‌ستى به پۆلین كردنى پڕۆژه جياوازەكان كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سۆران ده‌ست به پۆلین به‌ندكردنى پڕۆژه جیاوازه‌كان كراوه و ژینگه‌ى سۆرانیش كه له‌رێگه‌ى تیمه جیاوازه‌كانییه‌وه ئه‌م كاره ده‌كات ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ پۆلین كردنى پڕۆژه‌كان مۆڵه‌تى ژینگه‌ییشیان پێده‌درێت.
له‌وه‌ته‌ى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران دروستبووه به هۆى نه‌گوازرانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ فه‌رمانگه‌ى ژینگه، هیچ یه‌كێك له پڕۆژه‌كانى سنووره‌كه پۆلین نه‌كرابوون و مۆڵه‌تى ژینگه‌ییشیان نه‌بووه، به‌ڵام به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌مانگه‌ى ژینگه له رۆژى 5.1.2025 ـه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان له هه‌ولێره‌وه بۆ گواستراوه‌ته‌وه و ده‌ستیان به‌م پۆلینكردنه كردووه.
هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران به 964ـى راگه‌یاند له رێگه‌ى لیژنه‌كانى چاودێری و پشكنین به‌دواداچوون كارى پۆلینكردنى پڕۆژه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
پڕۆژه‌كان بریتین له كشتو‌كاڵى، وه‌به‌رهێنان، پیشه‌یی و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان.
وتیشی “له‌گه‌ڵ پۆلینبه‌ند كردنی پرۆژه‌كان و مۆڵه‌تی ژینگه‌ییش به‌م پڕۆژانه ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ى به‌رده‌وام چاوێكی ژینگه‌یی له‌سه‌ر كاره‌كانى ئه‌م پڕۆژانه بێت”.
تاوه‌كو ئێستا نازاندرێت چه‌ند پڕۆژه‌ى له‌م شێوه‌یه له سنوورى ئیداره‌ى سۆران هه‌یه، به‌ڵام فه‌رمانگه‌ى ژینگه ده‌ستپێكی كاره‌كانى له قه‌زاى ناوه‌ندى سۆران ده‌ستپێكردووه و له داهاتووش كارى پۆلینكردنه‌كه‌یان ده‌به‌نه ته‌واوى سنوورى ئیداره‌كه‌یان.