گۆرانییەکی بۆ کوردستان بڵاوکردەوە
هونەرمەند میران عەلی دەیویست بچێتە رۆژئاوای کوردستان
+964
دیلان محەمەدجەزا
هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی گۆرانییەكی نوێی بۆ كوردستان تۆمار كردووە و راشیگەیاند، پلانی هەبوو بچێتە رۆژئاوای كوردستان.
میران عەلی بە 964ی راگەیاند، گۆرانییە تازەكەی بۆ كوردستان وتووە، ئامادەشە گیانیشی بۆ كوردستان ببەخشێت.
هونەرمەندە لاوەكە دەڵێت، رووداوەكانی رۆژئاوای كوردستان زۆر ئازاریان داوە، بە تایبەتی ئازاردانی منداڵان و بێڕێزیكردن بە خەڵكی كورد لەوێ.
میران كە پێشتر بەرهەمێكی بە شێوەی ئەی ئای و دویت لەگەڵ هونەرمەندی كۆچكردوو ئەردەلان بەكر بڵاوكردەوە، دەڵێت، سوودم لە زیرەكیی دەستكرد وەرگرتووە و بەشێكی بەرهەمە نوێیەكەشی زیرەكیی دەستكردی تێدا بەكارهاتووە.
میران عەلی ئاشكراشی كرد، دەیویست بچێتە رۆژئاوای كوردستان بۆ بەرگری، بەڵام چەند هاوڕێیەكی رێگەیان نەداوە و پێیان وتووە، تۆ دەتوانی لێرە بە هونەرەكەت پشتگیرییان بكەیت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا