چەند شوێنێکی دیکەش سزادران

شوێنی محبوبە بۆ کەڵەشاخ و دەرزی لێدان لە چوارقوڕنە داخرا

شۆڕش قادری

شوێنی محبوبە بۆ کەڵەشاخ و دەرزی لێدان لە ناحیەی چوار قوڕنە داخرا و چەند شوێنێکی دیکەش سزا دران.

بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی قەزای رانیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.2.2026 لێژنە هاوبەشەکانیان بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین / بەشی ئابووری سەردانی ناحیەی چوارقورنەیان کردووە، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆچەند شوێنکارێک.

لە ئەنجامی ئەو گەڕان و بەدواداچوونە، شوێنی مەحبوبە بۆ کەڵەشاخ / داخراوە بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و مەرجی تەندروستی.

هاوکات ساردەمەنی و شیرینی قەرەسرد و کەمالیاتی مۆدێرن و کەمالیاتی مێلا سزا دران، لەبەر ئەوەی خاوەنی ئەو شوێنانەش پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکان.

چەند شوێنێکی دیکەش وەک کەمەلیاتی مۆدە ئاگادارکردنەوەیان پێدرا و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی سەرپێچییەکانیان، ئەوانیش سزا دەدرێن.