"بە جەڵتەی دڵ"

پێشمەرگەیەک لەرێگەی چوونی بۆ عومرە گیانی لەدەست دا

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

هاوڵاتیەکی خەڵکی خورماتوو کە لەئێستادا دانیشتووی شاری کەرکوکە، پیشەی پێشمەرگەیە، ئەمڕۆ لە رێگه‌ی چوونی بۆ سعودیه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی عومرە کەمێک پێش ئێستا، لەنێوان سنوری عێراق و سعودیە، بە جەڵتە گیانی له‌ده‌ست دا.

تەڵعەت ئیبراهیم، خاوەنی کۆپانیای حەج و عومرە بە964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی بەڕێکەوتمان و گەیشتنمان بەنوچەی نوخەیبی سنوری عێراق سعودیا، باری تەندروستی یەکێک لە عومرەکارانمان تێکچوو، هەرچەندە فریاگوزاری سەرەتاییمان بۆ ئەنجامدا، بەڵام ھەوڵەکانمان بێسود بوو و گیانی لەدەستدا.

وتیشی، دوای گەیشتنی تیمە تەندروستییەکان پشکنینیان بۆ تەرمەکەی ئەنجامداوە و دەرکەوتووە ھۆکاری گیان لەدەستدانی جەڵتەی دڵ بووە.

ھاوڵاتیەکە ناوی عەلی رەزایە و خێزاندارە،  پیشەی پێشمەرگەیە و تەمەنی 37 ساڵە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

دوای دوو مانگ مانەوە لە نەخۆشخانە عومرەکارێکی کورد گیا...

دوای دوو مانگ مانەوە لە نەخۆشخانە عومرەکارێکی کورد گیانی لەدەستدا