دیمەنێکی کەمپی ئاوارەکانی کەپەرتوو لە پارێزگای دهۆک. وێنە:964+
15 كه‌مپی ئاواره و 5 كه‌مپی په‌نابه‌رانى لێیه
بڕیارێكی ترەمپ كێشه‌ى ته‌ندروستى له كه‌مپه‌كانى دهۆک دروست كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌مپه‌كانى سنوورى پارێزگاى دهۆک كێشه‌و گرفتى ته‌ندروستيان بۆ دروست بووه به‌ڕێوه‌به‌رى كۆچ و كۆچبه‌رانیش ده‌ڵێت، به‌شێكی ئه‌م كێشه‌یه بۆ بڕیارێكی سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هاوكارى له‌سه‌ر رێكخراوه‌كان بڕیوه.
لە سنووری پارێزگای دهۆک 20 کەمپ هەیە، پێنجیان تایبه‌ن به په‌نابه‌ران و 15 كه‌مپیش هی ئاواره‌كانن، كه تیایاندا 337 هەزار ئاوارە و 110 هەزار پەنابەر تیایاندا دەژین، ئه‌مه و جگە لەوەی زیاتر له 30 هەزار خێزانیش لەدەرەوەی کەمپەکاندا دەژین.
بوونى كێشه و گرفتى ته‌ندروستى له كه‌مپه‌كانى دهۆك، ته‌ندروستى ئه‌م پارێزگایه‌ى هاندا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازبكات و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و نوێنه‌رى به‌شێك له‌و رێكخراوانه‌ش كۆبكاته‌وه كه له كه‌مپه‌كاندا كار ده‌كه‌ن.
پیر ده‌یان جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌برى كۆچ و كۆچبه‌رانى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، هه‌ر كه‌مپێك بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستى لێیه، به‌ڵام له‌كاتى كۆتایی هاتنى كارى رێكخراوه‌كان ناتوانن وه‌كو پێویسته خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى پێشكه‌ش بكه‌ن.
وتیشی “به‌شێكى ئه‌م كێشه‌یه بۆ بڕیارێكى دۆناڵد ترەمپ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ته‌واوى هاوكارییه‌كانى له‌سه‌ر رێكخراوه ئه‌مریكییه‌كان بڕى و ئه‌وانیش له كه‌مپه‌كان كۆتاییان به كاره‌كانیان هێنا”.
به‌ر له‌و بڕیاره‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكاش كارى رێكخراوه‌كان بۆ كه‌مپه‌كانى دهۆك كه‌می كردبوو، به‌وپێیه‌ى زۆربه‌ى ئه‌م رێكخراوانه به‌هۆى شه‌ڕى نێوان رووسیاو ئۆكڕانیا كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان گواسته‌وه بۆ وڵاتى ئۆكڕانیا.
پیر دەیان ده‌ڵێت، داوایان له رێكخراوه‌كان كردووه كه پلان و به‌رنامه‌كانی كاركردنیان بده‌نه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى دهۆك بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نى خزمه‌تگوزراى ته‌ندروستیش له‌ناو كاره‌كاندا بۆ كه‌مپه‌كان هه‌بێت و بۆشایی ته‌ندروستى له‌كه‌مپه‌كان دروست نه‌بێت.
هه‌رچه‌نده، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە رێکەوتی 30.6.2023 بڕیاریدا گشت کەمپەکان دابخات بە هەرێمی کوردستانیشەوە، به‌ڵام ئه‌وه نه‌كرا، دواتریش وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق بڕیاری دا كه له رۆژى 31.7.2024 ته‌واوى كه‌مپى ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان دابخرێت، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌شیان نه‌چووه‌سه‌ر و زۆربه‌ى كه‌مپه‌كان وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه.
