لە سلێمانی و دهۆک شڵێوە دەبێت

بەفر و بارانبارین لە کوردستان دەستپێدەکاتەوە

964+

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ کەشەکە ئاساییە و تا دەتوانن خۆتان بەر خۆر بدەن، چونکە سبەی بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە و هاوڵاتیانی سلێمانی و دهۆکیش خۆتان بۆ شڵێوە حازر بکەن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 12.2.2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی پێنجشەممەش، ئاسمان بەگشتى نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لە ئەنجامى هاتنی شەپۆلێکى بەفر و باران لەسەر ناوچەکەمان و بارانبارین بەشێوەى نمە بارانی پچڕ پچڕ دەستپێدەکات.

سبەی ئێوارە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە زیاد دەکات و بارانى مام ناوەند دەبارێت، بەفر بارین لە ناوچە شاخاوی و سنووریەکان دەبارێت و لە سەنتەرى پارێزگاکانی سلێمانى و دهۆک ئەگەرى شڵێوە هەیە، واتە بەفر و باران ئاوێتەی یەکتر دەبن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی

دهۆک: 14 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 2- پلەی سیلیزی

سۆران: 13 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی

لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە

لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە

شارەزایەکی کەشناسی: تا دووشەممە وشکە سەرماکە دەمێنێ

شارەزایەکی کەشناسی: تا دووشەممە وشکە سەرماکە دەمێنێ

کەشناسی دەڵێت لە سیدەکان زۆرترین بڕی باران باریوە

کەشناسی دەڵێت لە سیدەکان زۆرترین بڕی باران باریوە