ئامادەکارییەکانی تەواو بووە

ئەو بیانیانەی موڵکێکی 50 هەزار دۆلاری دەکڕن، ئیقامەی سێ بۆ پێنج ساڵ وەردەگرن

964+

شۆڕش قادری

ئەو بیانیانەی موڵکێکی 50 هەزار دۆلاری لە هەرێمی کوردستان بکڕن، دەتوانن ئیقامەی سێ بۆ پێنج ساڵ وەربگرن و لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەرگەشت ئاکرەیی وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە 964ـی وت، “بەپێی بڕیارێکی حکومەتی هەرێم بۆ لەمەودوا هەر کەسێکی بیانی بیهەوێ لە کوردستان نیشتەجێ ببێ، ئەگەر موڵکێک بەبەهای 50 هەزار دۆلار بکڕێت، ئەوا دەتوانێت مۆڵەتی مانەوەی سێ بۆ پێنج ساڵە وەربگرێت”.

“ئامادەکارییەکانی ئەو بڕیارە لە نێوان ئێمە و وەزارەتی ناوخۆ تەواو بووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”، بەرگەشت ئاکرەیی وای وت.

سەبارەت بەو بڕە پارەیەی کە ساڵانە لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگە لە خەڵکی بیانی وەردەگیرێت، بەرامبەر پێدانی کارتی ئیقامە، بەرگەشت ئاکرەیی وتی، “ئەوە رسوماتە و پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی نشینگە و ئەو کۆمپانیانەوە هەیە کە کارتی ئیقامە دەردەکەن و نازانین ئاخۆ دوای کڕینی ئەو موڵکە، لە کەسی بیانی وەردەگیرێت یا نە”.

دەربارەی ئەو بڕیارەی عێراقیش کە هەر کەسێک موڵکێکی 100 ملیۆن دیناری بکڕێت، دەبێ بە کارت پارەکە بدات نەک بە کاش، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەسەر ئەو بابەتە لە کوردستان نییە و ئاگادار نیین.

هەر خێزانێکى ئاوارە منداڵەکەى بنێرێتە سەر شەقام ئیقام...

هەر خێزانێکى ئاوارە منداڵەکەى بنێرێتە سەر شەقام ئیقامەکەى هەڵدەوەشێنرێتەوە

بڕیاری نوێ بۆ كۆمپانیاكانی ڤیزا و نشینگە دەرچوو

بڕیاری نوێ بۆ كۆمپانیاكانی ڤیزا و نشینگە دەرچوو