لە ئەمریكا

دوو منداڵ لە سەرما لە ناو ئۆتۆمبێلێک رەقبوونەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دوو منداڵ لە شاری دیترۆیتی ئەمریكا لە ناو ئۆتۆمبێلێک بەهۆی سەرماوە رەقبوونەوە و گیانیان لەدەست دا.

لە رووداوێكی دەگمەندا دوو منداڵ لە شاری دیترۆیتی ویلایەتی میشیگەنی ئەمریكا، كە چەند مانگێك بوو لە ناو ئۆتۆمبێلێكدا دەژیان و شوێنی مانەوەیان نەبوو، دواجار لە سەرما رەقبوونەوە و گیانیان سپارد.

سەرۆكی شارەوانیی دیترۆیت مایك دۆگان ئەوەی بۆ میدیاكانی ئەمریكا باس كردووە، كە لە 25.11.2024 دایكی ئەو منداڵانە هانای بۆ ئەوان هێنابوو شوێنێكی مانەوەیان بۆ دابین بكەن، بەڵام پێیان دابین نەكراوە.

بە گوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئۆتۆمبێلەكە لە گەراجی قومارخانەیەك بووە و منداڵەكانیش كە یەكێكیان كوڕێكی تەمەن 9 ساڵ و ئەویتریان كچێكی تەمەن دوو ساڵە، بەهۆی سەرماوە مردوون.

ئاماژە بەوەش كراوە، سێ منداڵی دیكەش لەگەڵ دایكی ئەو منداڵانە هەر لە ناو ئۆتۆمبێلەكە و لە پلەی ژێر سفری سەرمادا ژیاون.

بەرپرسێكی ناوخۆیی شارەكە دەڵێت، “بەهەر هۆكارێك بێت حاڵەتی ئەو خێزانە بە ئێمرجێنسی وەرنەگیراوە، كە وابكات كارمەندێكی كاروباری خێزانەكان سەردانیان بكات، بەڵام ئەوەش دەزانین خێزانەكە تەنیا یەك جار داوای دابینكردنی شوێنی مانەوەیان كردووە و جاری دیكە پەیوەندییان نەكردووە”.

سەرۆكی شارەوانیی دیترۆیت و بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەكە بۆ میدیاكان قسەیان كرد و بە خەمبارییەوە لە میدیاكان دەركەوتن، ئەوان ئامادەنەبوون وردەكاری لێكۆڵینەوەكان باس بكەن، تەنیا ئەوەیان باس كرد خێزانەكە ماوەی دوو تا سێ مانگ لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیان ژیاون، زۆربەی كاتیش لە نزیك قومارخانەیەك وەستاون، بەهۆی بوونی سەلامەتی و توالێت لە شوێنەكەدا.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، ئۆتۆمبێلەكەیان بە شەوان راگرتووە و ئەمەش وایكردووە گەرمی تێدا كار نەكات.

ترامپ سەرجەم هاوکاریەکانی ئەمریکای بۆ دەرەوەی وڵاتەکە...

ترامپ سەرجەم هاوکاریەکانی ئەمریکای بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ ماوەی 90 رۆژ راگرت