گرافیک؛ 964+
یه‌كێكیان گه‌ڕۆكه
له هه‌ولێر ده‌ست به دانانی چوار وێستگه‌ی پێوانه‌كردنی كواڵێتی هه‌وا كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر ده‌ست به جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ی دانانی چوار وێستگه‌ی پێوانه‌كردنی كواڵێتی هه‌وا كرا و ژینگه‌ی هه‌ولێر ئه‌و شوێنانه ئاشكرا ده‌كات كه وێستگه‌كانى لێ داده‌ندرێت، كه یه‌كێكیان به شێوه‌ى گه‌ڕۆك ده‌بێت.
بڕیاری دانانى ئه‌م وێستگانه له هه‌ولێر بۆ چاودێریكردنى ئاستى پیسبوونى هه‌واى شاره‌كه‌یه و پێشتر له‌سه‌ر داواى ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاری دانانى دابوون.
دڵشاد حوسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، پاره‌ى كڕینى وێستگه‌كان ته‌رخانكراوه و ئه‌و شوێنانه‌ش ده‌ستنیشان كراون كه وێستگه‌كانى لێ داده‌ندرێت.
وێستگه‌ى كاره‌باى باشوور، وێستگه‌ى كاره‌بای سه‌ربه‌ستى و وێستگه‌ى كاره‌باى هاناستى ئه‌و سێ شوێنه‌ن، كه سێ وێستگه‌ى پێوانه‌كردنى كوالێتى هه‌واى لێ داده‌ندرێن.
وتیشی، “وێستگه‌ى چواره‌میش گه‌ڕۆكه له‌سه‌ر پشتى ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت داده‌ندرێت و له‌هه‌ر شوێنێكی هه‌ولێر گومان له پیسبوونى هه‌واكه‌ى بكرێت تیمه‌كانى ئه‌و وێستگه‌یه ده‌گه‌نه ئه‌م شوێنه”.
وێستگه‌كان له توانایاندایه ته‌واوى گازه پیس و ژه‌هراوییه‌كان پێوانه بكه‌ن و رێژه‌كه‌شی دیاری بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، دواى ده‌ستنیشانكردنى شوێنه‌كان ئێستا خه‌ریكی كڕینى ئامێر و پێداویستییه‌كانى ئه‌م وێستگانه‌ن و له زووترین كاتدا جێگیر ده‌كرێن و ده‌كه‌ونه كار.