کەمپی نوێی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی _ وێنە: بەشی ئەندازیاری UOS
بە گرێبەستی رۆژانە
زانکۆی سلێمانی؛ شۆفێر، پاسەوان و کارگوزاری دەوێ
964+
ئەحمەد مستەفا
سەرۆکایەتی زانكۆی سلێمانی، پێویستی بە ژمارەیەك كارگوزار، شۆفێر و باخەوان هەیە کە بە شێوەی گرێبەستی رۆژانە کاری لەگەڵ بکەن.
هەركەسێك خوازیارە، دەتوانێت کلیک لێرە بکات.
زانکۆکەکە لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە 11.2.2025، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسانەی دیاری دەکرێن، لە رۆژی یەكشەممە 16.2.2025، کاتژمێر 9:00ی سەر لەبەیانی لە سەرۆکایەتی زانکۆ چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێ.
زانکۆى سلیمانى، پێنج کەمپی هەیە لەوانە، کەمپی کۆن، کەمپی نوێ، کەمپی سەیدسادق، کەمپی چوارتا و کەمپی بەکرەجۆیە کە 21 کۆلێژ لە خۆدەگرێ، بۆ ئەوەش پێویستی بە ژمارەیەک لە دەستی کار هەیە.