"هێزێکی یەکگرتووی نیشتمانی بنیات دەنرێت"

فیرقەی پێنج و شەشی پێشمەرگە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستبەکار دەبن

964+

شۆڕش قادری

فیرقەی پێنج و شەشی پێشمەرگە لە ئایندەیەکی نزیکدا و لە چوارچێوەی دوو ناوچەی سەرکردایەتی دەستبەکار دەبن، وەزیری پێشمەرگەش دەڵێت، بەوە هێزێکی یەکگرتووی نیشتمانی بنیات دەنرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 11.2.2025 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد، لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی هەماهەنگی ئاسایش لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی کۆڵۆنێڵ گاڤین رایس، بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایش.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ چەند بابەتێکی گرنگ سەبارەت بە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کراوە و باسیان لە دامەزراندن و دەستبەکاربوونی فیرقەی پێنج و شەش کردووە لە ئایندەیەکی نزیکدا لە چوارچێوەی دوو ناوچەی سەرکردایەتی.

وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندووە، “ناوچەی سەرکردایەتی سەربازی و فیرقەکانی پیادە بەشێکی گرنگ و ستراتیجین لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا، بەمەش هێزێکی یەکگرتووی نیشتمانی بنیات دەنرێت.”

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەردەوامی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی زیاتری نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایش لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.

پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان هەڵسەنگاندن بۆ یاداشت...

پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان هەڵسەنگاندن بۆ یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیاندا دەكەن

پێشمەرگە و شاندێکی ئەمریکا یەکیان بینی؛ پشتیوانی دوو ی...

پێشمەرگە و شاندێکی ئەمریکا یەکیان بینی؛ پشتیوانی دوو یاسایان کردووە