وەزارەتی بازرگانیی عێراق

دەبێت تا ناوەڕاستی ئەم ساڵ نوێكردنەوەی كارتی بەشەخۆراک تەواو بكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی كارتی بەشەخۆراک لە ژمارەیەك پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق كۆتایی هات، ناوەڕاستی ئەمساڵیش بۆ كۆتاییهاتنی ئەم كارە، وەك دواوادە دیاریی كراوە.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 11.2.025، رایگەیاند پێشکەوتنی بەرچاو لە تەواوکردنی بەئەلیكترۆنیكردنی کارتی بەشەخۆراک و نوێكردنەوەی داتاكان بەدەستهاتووە بە تایبەتی لە پارێزگاكانی “واست، سەڵاحەددین، ئەنبار، دیالە، دیوانییە و میسان”.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا، دەڵێت هەنگاوی داهاتوو لە بەغدا دەبێت و دواتریش لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و دەبێت تا ناوەڕاستی ئەمساڵ پرۆسەكە كۆتایی بێت.

هەروەها ئاماژەیان بەوە كردووە، هاوڵاتیان هاوكارن بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەكە بە هۆی دابەزاندن و پڕكردنەوەی زانیارییەكان لە رێگەی ئەو ئەپلیكەیشنەی وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە لە رێگەی میدیاكانەوە.

دەكات.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، تەنیا شتێک کە هاوڵاتیان بیکەن ئەوەیە، ئەپڵیکەیشنەکە لە مۆبایلە زیرەکەکانیان دابەزێنن، لە رێگەی هەنگاوە سادەکانیەوە دەتوانن داتاکانیان نوێ بکەنەوە یان تاکی نوێ زیاد بکەن، هەموو ئەمانە بەبێ ئەوەی چاوەڕێ بکەن یان مامەڵە لەگەڵ رێکارە کاغەزییەکان بکەن.

بایی چوار مانگ به‌شه‌خۆراك له‌ كۆگاكان به‌رده‌سته‌

بایی چوار مانگ به‌شه‌خۆراك له‌ كۆگاكان به‌رده‌سته‌