دیمه‌نێكی كاتى پاككردنه‌وه‌ى ده‌وروبه‌رى به‌نداوه‌كه... وێنه: به‌نداوى دهۆك.
"له دواى هه‌ر بارانێک پاككردنه‌وه‌یه‌كی پێویسته"
ده‌ورووبه‌ر و ناو به‌نداوى دهۆک به شێوه‌ى هه‌ره‌وه‌زى پاككرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ره‌وه‌زیدا ده‌وروبه‌ر و ناو به‌نداوى دهۆک پاككرایه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوه‌كه‌ش ده‌ڵێت، له‌دواى هه‌ر بارانبارینێك پێویسته پاكبكرێته‌وه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌هاوبه‌شی له‌لایه‌ن رێكخراوى كوردستان فاوەندەیشن kurdistan Foundation و Climate.krd و Volunteer.krdو ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانى زانكۆ و ژینگه‌دۆستان ئه‌نجامدرا و ئیداره‌ى به‌نداویش سه‌رپه‌رشتى ده‌كردن.
فه‌رهاد محه‌مه‌د تاهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دهۆک به 964ـى راگه‌یاند، له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا توانیویانه ده‌وروبه‌رى به‌نداو به‌شێكی ناوه‌وه‌ى به‌نداوه‌كه پاك بكرێته‌وه.
وتیشی “پاككردنه‌وه‌كه پێویست بوو چونكه له‌دواى هه‌ر باران بارینێك زبڵ و خاشاكێكى زۆر دێته ناو به‌نداوه‌كه”.
ساڵى پار هه‌ڵمه‌تێكى فراوان بۆ پاككردنه‌وه‌ى ناو به‌نداوه‌كه ئه‌نجام دراو به 10 تۆن زبڵ و پاشماوه كۆكرانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداویش ده‌ڵێت، بۆئه‌وه‌ى پاشماوه‌یه‌كی زۆر كۆنه‌بێته‌وه پێویسته ساڵانه چه‌ند هه‌ڵمه‌تێك بۆ پاككردنه‌وه‌ى ئه‌مجام بده‌ین.