"نه پاره‌مان دیاره نه خاوه‌نه‌كه‌شی"
له شه‌قڵاوه کڕیارانی یەکەیەکی نیشتەجێبوون گردبوونەوە
ئاکام غەفور – شەقڵاوە
ژمارەیەک لە کڕیارانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شەقڵاوە گردبوونەوە، دەڵێن، پارەمان خوراوە و پڕۆژەکە تەواو نەبووە، ئێستا نه‌پاره‌یان دیاره و نه خاوه‌نى پڕۆژه‌كه‌ش.
پڕۆژەکە ناوی (زارینا)یە، كه‌وتووه‌ته گەڕەکی بێترمەی قەزای شەقڵاوە له 102 شوقه پێكهاتووه.
شاخەوان ئیسماعیل، یەکێکە لە کڕیارانی شوقەکان و بە 964ـی وت، قەراربوو ساڵی 2021 پڕۆژەکە تەواو بێت و تا ئێستا تەواو نەکراوە”.
رەقیب ساڵح، کڕیارێکی دیكه‌یه و دەڵێت، “شوقەکان چەند جارێک فرۆشراون بە کەسی جیاواز، من شوقەیەکم کڕیوە لەگەڵ من بە دوو کەسی تری فرۆشتوە ئێستا ئێمە نازانین کێ خاوەنی راستەقینەیە، خاوەنی پڕۆژەکەش خۆی شاردووه‌ته‌وه”.
دەشڵێت، پڕۆژەکە خۆی 12 قات بوو، ئێستا هەشت قاتی تریش زیاد کراوە، کە ئەمەش مەترسی لەسەر بینایەکە دروست دەکات، گونجاو نابێت بۆ نیشتەجێبوون.
له‌به‌رامبه‌ردا، زانا ئه‌مجه‌د ئیبراهیم یه‌كێك له خاوه‌ن پشكه‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه، له رێگه‌ى 964ـه‌وه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ره‌تكرده‌وه كه ئه‌و خۆی له كڕیاره‌كان شاردبێته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت، له‌لایه‌ك یه‌كێكی دیكه له خاوه‌ن پشكه‌كان كێشه و گرفتیان بۆ دروستكراوه و پڕۆژه‌كه وه‌ستاوه.
وتیشی “من له‌گه‌ڵ ته‌واوى داواكارییه‌كانى ئه‌و كه‌سانه‌م كه شوقه‌یان كڕیوه و رێگاشم پێبده‌ن به‌زووترین كات كاره‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌واو ده‌كه‌م”.
له باره‌ى راگیرانى كاره‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه له‌لایه‌ن قایمقامه‌وه به بیانوى زێده‌ڕۆییكردن كاره‌كانیان راگرتووه، به‌ڵام ده‌ڵێت هه‌موو كاره‌كانیان به‌پێی یاسا كردووه و هیچ سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كیان نه‌كردووه.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه جۆره كه‌سانێك هاتوونه‌ته ناو ئه‌م بابه‌ته و كێشه‌یان دروستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ى سوودێكى ماددیان پێبگات.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن