ئەو کۆدەی ترەمپی کردەوە بە سەرۆک

ژەهرەکە رژا..نێرینەکانی ئەمریکا تۆڵەی خۆیان کردەوە

964+

ژووری هەواڵ

سێ مانگ زیاترە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تەواو بووەو سێ هەفتەیە دۆناڵد ترەمپ لەسەر کورسییەکەی دانیشتووە، بەڵام تائێستاش ئەو نهێنییانە ئاشکرا دەبن کە سەرۆکە جێ مشتومڕەکەیان گەیاند بە ئامانجەکەی، یەک لەوانە ئەوەیە کە پێی دەوترێت ”نێربوونی ژەهراوی”.

پاش دەرکەوتنی ئەنجامەکان و رەوینەوەی تەمەکە ناوەندەکانی توێژینەوە لەوە دەکۆڵنەوە کە چۆن کۆمارییەکان هەڵبژاردنەکەیان بردەوە.

هانا سەعید شرۆڤەکارێکی کوردەو لە ئەمریکا دەژی، لە نزیکەوە ئاگاداری میدیاو ناوەندە سیاسییەکانی ئەو وڵاتەیە، لە ڤیدیۆیەکدا بۆ وەرگرانی 964ی رووندەکاتەوە کە دیاردەی ”نێربوونی ژەهراوی” یەکێک بووە لە کۆدەکانی سەرکەوتنی ترەمپ.

لە سەردەمی ئیدارەی باراک ئۆباما (2009 – 2017) کەمپەینی گەورە راگەیەندرا بپ پشتیوانیکردنی خانمان و هێنانە پێشەوەیان، مێینەکان لە ئەمریکا دەسەڵاتی گەورەیان گرتە دەست و ئەوەش کاریگەری هەبوو بپ سەر ئەوروپا، هەندێ لە زانکۆکان لە قەرزی خوێندنی خانمان خۆش بوون و زۆر کارئاسانیان پێشکەشکرد.

ئەم ستراتیژە پەڕییەوە بۆ ئیدارەی بایدن کە پێی دەوترێت ”ئیدارەی دووەمی ئۆباما”.

بە هۆی ئەم سیاسەتەوە نێرینەکانی ئەمریکا هەستیان کرد فەرامۆشکراون، کۆمارییەکانیش هەمیشە جەختیان لەوە دەکردەوە کە بەم ساڵانەی دوایی ئەوەندەی دەستەواژەی ”نێربوونی ژەهراوی” بەکاردێت و ئەوەندەی نێرینەکان سەرکوت دەکرێن هیچ سەردەمێک ئەوە نەکراوە، هەر بۆیە هانی نێرینەکانیاندا بە ئاڕاستەی دەنگدان بۆ ترەمپ، سەرەنجامیش هەروا کەوتەوە دەنگدەری ترەمپ لەناو نێرینەکاندا بەرێژەی 13% زیادی کرد.

پێشنیارتان بۆ دەکەین تەواوی ڤیدۆکە ببینن زۆر وردەکاری گرنگی تێدایە.

دانا وایت لە زۆرانبازی و شەڕەوە بۆ یەکێک لە قسە رۆیشتوو...

دانا وایت لە زۆرانبازی و شەڕەوە بۆ یەکێک لە قسە رۆیشتووەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام

"سەردەمی زێڕینی ئەمریکا ئێستا دەستی پێکرد"