ترەمپ:

“سەردەمی زێڕینی ئەمریکا ئێستا دەستی پێکرد”

964+

توانا نەقی

سەردەمی زێرینی ئەمریکا ئێستا دەستی پێکرد، ئەمە یەکەم قسەی ترەمپ بوو لە وتاری دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ترەمپ بە ناوهێنانی سەرۆکەکانی پێشوو، هەروەها پێشووتری ئەمریکا، کە ئامادەی رێوڕەسمەکە بوون، دەستی بە وتارەکەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، جارێکی دیکە سەروەری دەگەڕێننەوە بۆ ئەمریکا و پابەندی دەستوورە دەبێت و بە دڵسۆزی ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، “گەورەیی وڵاتی ئێمە و ئەمریکا چیتر پشتگوێ ناخرێت و گەڕانەوەی هێزی کۆماری بۆ وڵات ئاسان نەبوو، هەوڵدرا کە ژیانم لێبسێنن و گولـلەم بەرکەوت، بەڵام ئێستا ژیانم پارێزراوە و خودا منی پاراست، تا ئەمریکا مەزن بکەمەوە”.

ترپمپ بە متمانە بەخۆبوونەوە وتی، “هەرچی خەونی ئێوەیە دەیهێنینە دی و دەیکەین بە واقیع و هەر ئەمڕۆ زۆر بڕیار واژۆ دەکەم و جێبەجێی دەکەین”.

ترپمپ باسی یەکێک لە بەڵینەکانی کاتی هەڵبژاردنی کرد کە پرسی کۆچبەری نایاسایی بوو، ئەمڕۆش دووپاتی کردووە بە ملیۆنانیان دەگەڕێنێتەوە شوێنی خۆیان و هەروەها سنوور بۆ سنووری مەکسیکیش دادەنێت، کە پێی وابوو بوونەتە ناوچەیەکی مەترسیداری بڵابوونەوەی ماددەی هۆشبەر.

دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى نوێى ئەمریکا ره‌خنه‌ى توندى له‌ حكومه‌تى ئێستاى ئه‌مریكا گرت، كه‌ نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك پێویست پارێزگارى له‌ هاوڵاتیان و ئارامی و ئاسایشی وڵاتەكە بكات.

ئاماژه‌ى به‌ رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى چه‌ند رۆژى رابردووى لۆس ئه‌نجلۆسیش كرد، بێخه‌مى حكومه‌تى ئه‌مریكاى له‌و رووداوه‌ پیشان دا و وتیشی “له‌ جیاتى تاوانباران ده‌ستگیر بكرێن، پارێزگارییان لێ كردوون”.

لەبری ئەوەی باج لە سەر هاوڵاتیان زیاد بکەین و وەری بگرین، باج لەسەر کاڵای هاوردە و وڵاتانی تر زیاد دەکەین، ئەمە قسەی ترەمپە لە درێژەی وتارەکەی و بەڵێنێکی سەرەکیی کاتی هەڵبژاردنەکانی بوو.

سەبارەت بە هاوڕەگەزخوازییش، کە یەكێکی دیکە بوو لە بەڵێنە سەرەکییەکانی، سەرۆكی نوێی ئەمریكا دەڵێت، دەبێت تەنیا دوو رەگەز هەبێت نێر و مێ و رەگەزی سێیەم بوونی نابێت.

شەڕە گەورەکان کۆتاییان پێدێت و بە تایبەت کە ئەوانەی ئەوان دەستیان تێدا نییە، ترەمپ ئەمەی وت و تەنانەت باسی جوگرافیاشی كرد و وتی،  کەنداوی مەکسیک دەگۆڕین بۆ کەنداوی ئەمریکا و کەناڵی پەنەماش وەردەگرنەوە.

لە هەولێر باسی گەڕانەوەی ترەمپ بۆ سەرۆكایەتیی ئەمریكا ...

لە هەولێر باسی گەڕانەوەی ترەمپ بۆ سەرۆكایەتیی ئەمریكا كرا