هەولێر میوانیانە
سلێمانى شارى هەر کوردێکە
+964
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
بە ئامادەبوونى 20 هەزار هاندەر، یانەى نەورۆزى شارى سلێمانى میواندارى یانەى هەولێرى کردووە و پارێزگارى سلێمانیش دەڵێت،”ئەمڕۆ هاندەرى هەردوکیانم”.
لە ئێستادا 85 خولەک لە یارییەکە تێپەڕیوە و یانەى نەرۆز بە دوو گۆڵى بێ وەڵام لەپێشە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى کە لە ناو یاریگا ئامادەیە، بە 964ـى وت،”بۆ ئەم یارییە هاندەرى گیانى وەرزشى و هەردوو یانەم”.
دەشڵێت: هیوادارم کارەکتەرە سیاسییەکان چاو لە یاریکەرە وەرزشییەکان بکەن و گیانى پێکەوەیى سەربخەن.
“سلێمانى شارى هەر کوردێکە لە هەر پارچەیەک بێت، هاندەران و یانەى هەولێریش ئەمڕۆ لە شارى خۆیان و یاریگاى خۆیانن”. هەڤاڵ ئەبوبەکر واى وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح