دوو راوچی دەستگیرکران

لە بانى مەقان شەش سوچەڕ ئازاد کران

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، دوو راوچى بەتۆمەتى راوکردنى شەش سیخوڕ (سوچەڕ)، دەستگیرکرد و سیخوڕەکانیشى گەڕاندەوە بۆ ناو سروشت.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە، لەلایەن بازگەى ئاسایشى بانى مەقان دوو هاووڵاتى دەستگیرکران کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا شەش ئاژەڵى کێوى لە جۆرى سیخوڕ (سوچەڕ) هەبوو کە راوکرابوون.

وەک باسى دەکات، بەشى پۆلیسى دارستانى چەمچەماڵ پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان بۆ دوو راوچییەکە کردووەتەوە و سوچەڕەکانیش لە شوێنێکى شیاو گەڕێندراونەتەوە ناو سروشت.

جەختیش کراوەتەوە کە لەلایەن مەفرەزەکانى پۆلیسى دارستان، بۆ ماوەیەک سوچەڕەکان لەژێر چاودێریدا دەبن.

لە 2025 هەشت راوچى لە گەرمیان دەستگیرکراون

لە 2025 هەشت راوچى لە گەرمیان دەستگیرکراون