دوو دانەیان ئەمڕۆ بووە

لە 2025 هەشت راوچى لە گەرمیان دەستگیرکراون

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى دارستانى گەرمیان دەستگیرکردنى دوو راوچى راگەیاند، لەسەرەتاى ئەمساڵیشەوە هەشت راوچیان دەستگیر کردوون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاوى کردووەتەوە، مەفرەزەیەکى بنکەى پێباز لە گوندى قولەبەرز، هەستاون بە دەستگیرکردنى دوو سەرپێچیکار کە تاپڕێکیان پێبووە.

ئاشکراشى کردووە، سەرپێچیکارەکان رەوانەى دادگاى لێکۆڵینەوەى کەلار کراون و پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە.

بەپێى ئامارەکانى پۆلیسى دارستانى گەرمیان، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە هەشت راوچیان دەستگیرکردووە.

پێشتر بەڕێوەبەرى پۆلیسى دارستانى گەرمیان بۆ 964 قسەى کردبوو، باسى لەوەکرد بەهۆى کۆنى ئۆتۆمبێلەکانیان و کەمى کارمەند و پۆلیس، ناتوانن بە باشى رووماڵى ناوچەکە بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەى راوچیان.

روونیشى کردبووەوە، بەهۆى ئەوەى ئۆتۆمبێلەکانیان مۆدێل کۆنن و ئۆتۆمبێلى راوچیانیش دەبڵ ئەکسل و مۆدێل بەرزن، ناتوانن بە باشى پێیان بگەنەوە.

لەسەر کوشتنى ئاسک 15 کەس دەستگیرکراون

لەسەر کوشتنى ئاسک 15 کەس دەستگیرکراون